مانگی ڕابردوو هەناردەی نەوتی هەرێم ١٠.٢%ی کۆی نەوتی هەناردەکراوی عێراق بووە
کوردپرێس:
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەکانی نەوت، حكوومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌ی مانگی ئابدا ١١ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل نەوتی هه‌نارده كردووه و حكوومه‌تی ناوەندیی عێراقیش ١٠١ ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار به‌رمیلی هه‌نارده كردووه.
هەر بەپێی ئامارەکە كۆی گشتیی هەناردەی نەوتی عێراق سێ ملیۆن و ٦٣٠ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا بووە. هەروەها هەناردەی هەرێم ١٠.٢%ی کۆی نەوتی هەناردەکراو پێکدەهێنێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش هاتووە: "لە مانگی ڕابردوودا چین لە ریزبەندی یەکەمی کڕیارانی نەوتی حکوومەتی فیدراڵی عێراقە بە ٣٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل و هیندستان بە ٢٦ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل و ئەمریکاش بە شەش ملیۆن و ٨٠٠ هەزار بەرمیل".
ئاماژە بەوەش کراوە، وڵاتی یۆنان لە پلەی یەكەمی کڕیارانی نەوتی هەرێمدا هاتووە، دوای ئەو ئیتاڵیا بە دوو ملیۆن و ٢٩ هەزار بەرمیل و ئیمارات بە ٧٤٨ هەزار بەرمیل لە پلەی سێیەمدایە.
ڕێکخراوی ڕوونبین لە بڵاوکراوەکەیدا نرخی نەوتی هەرێمی دیاریی نەکردووە، کە کۆی فرۆشراوی ئەو مانگە چەند بووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران