خبر 2022-08-17 13:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە هەفتەی هەواڵنێردا لە بیجاڕ هێرش کرایە سەر هەواڵنێرێک

بەشی کوردستان- دوێنێ هێرش کرایە سەر ماڵی محەممەد ئاقایی، خاوەن کەناڵ و پەیجی "جاڕچی" کە لە چالاکوانانی فەرهەنگی و میدیایی شاری بیجاڕە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی دەست کوردپرێس کەوتووە، کەسێک لە شاری بیجار دەچێتە بەر ماڵی محەمەد ئاقایی و شەڕ و کێشە دروست دەکات و لەگەڵ دایکی ناوبراو دەبێتە دەمەقاڵێیان. لەو کاتەدا دراوسێکان تەلەفۆنیان بۆ ئاقای کردووە کە لە کتێب فرۆشیەکدا بووە و خێرا دەگەڕێتەوە ماڵ. لەم کاتەدا هێرشبەرەکە دەیەوێت بە چەقۆ هێرشی بکاتە سەر کە دایکی خۆی دەکاتە قەڵغان و چەقۆیەک بەر شانی دەکەوێت.

دایکی ئاقایی ئێستە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و هێرشبەرەکەیش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کراوە بەڵام هێشتا پاڵنەری ئەو هێرشە ڕوون نەبووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.