خبر 2022-08-17 12:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو سەربازی سوپای تورکیا لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ YPGدا کوژران

بەشی تورکیا- لە هێرشێکی YPGدا بۆ سەر بنکەی بیرجیک لە ئوورفا، دوو سەربازی سوپای تورکیا کوژران و سێ کەسی دیکەشیان بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندئوغوورجان جینرئۆغڵۆ پلەداری تۆپخانەی ئەرتەش، لە هێرشێکی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) بۆسەر بنکەی سەربازیی چیچەک ئالان سەربە بیریجیک ئوورفا کوژراوە و 4 کەسی دیکەش بریندار بوون کە یەک لەوانە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

هەرلەمبارەوە ساڵح ئایهان پارێزگاری ئوورفا بە ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکیای وتووە کە سەرلە بەیانیی دوێنێ هێرشێک کرایە سەر بنکەی سەربازیی چیچەک ئالان کە بەهۆیەوە ئەفسەرێک کوژرا و 4 سەربازی دیکەش بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.