خبر 2022-08-18 03:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند:

تورکیا و ئیسرائیل پەیوەندییەکانیان لە سەرجەم بوارەکاندا ئاسایی کردەوە

بەشی تورکیا- هەردوو حکوومەتی تورکیا و ئیسرائیل ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانیان لە سەرجەم بوارەکاندا راگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئۆرشەلیم، بە "هەنگاوێکی گرنگ" وەسف کرد.

لە ئایاری ئەمساڵ، چاوشئۆغلو بووە یەکەم وەزیری دەرەوەی تورکیا کە سەردانی ئیسرائیل بکات لە ماوەی 15 ساڵی رابردوودا.

پێش دوو مانگ لەو سەردانەش، ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل، سەردانی ئەنقەرەی کرد. لەکاتی سەردانی هاوتا تورکییەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، کۆبوونەوە دووقۆڵییەکەیان "خاڵی وەچەرخان بوو" لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.