خبر 2020-10-25 16:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆی ئاماری مردن بە کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا گەیشتە 112 کەس

بەشی سووریا- دەستەی تەندروستیی کوردستانی سووریا تۆمارکردنی سێ حاڵەتى گیان لەدەستدانى بە کۆرۆنا ڕاگەیاند.

کوردپرێس:

دکتۆر جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژی یەکشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2020 ڕایگەیاند: سێ تووشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا و 137 تووشبووى نوێیش تۆمار کراون.

هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی ڕایگەیاند: زۆرترین حاڵەتی تووشبوون لە دێرک تۆمار کراوە کە 39 تووشبووی نوێیان هەیە، دوای ئەو قامیشلۆ و تەبقە 36 و حەسەکە بە 23 حاڵەت لە پلەی چوارەمدایە، لەبەرامبەردا لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 7 حاڵەتی چاک بوونەوە تۆمار کراوە.

ئاماری گشتی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان:

تووشبووان: 3798

چاک بوونەوە: 672

گیان لەدەستدان: 112

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.