828 تووشبووی نوێی کۆرۆنا و 25 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کران
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی 828 حاڵەتی نوێی تووشبوون و 25 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنای راگەیاند.
کوردپرێس:
بەپێی راگەیەندراوی 24 سەعاتی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا، لە ئەنجامی 6040 پشکنین، 828 توشبوی نوێ دەستنیشان کراون، لەبەرامبەردا 440 نەخۆشی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
بەپێی راگەیاندراوەکە 25 حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە هەولێر 8، سلێمانی 7، گەرمیان 1، راپەڕین 4، دهۆک 3، هەڵەبجە 2.
ئاماری گشتی:
تووشبووان: 68872
چاکبوونەوە: 40101
گیان لەدەستدان: 2314
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران