خبر 2020-10-11 11:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
نوام چۆمسکی:

بەریتانیا سەرچاوەی ناکۆکیی نێوان عەرەب و کوردەکانی عێراقە

بەشی جیهان- نوام چۆمسکی بیرمەندی ئەمریکی بڕوای وایە بەریتانیا بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی هۆکاری سنووربەندیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوان عێراق و ناکۆکی خستنە ناو کورد و عەرەبە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوام چۆمسکی بیرمەندی ئەمریکی و زمانناسی بەناوبانگی جیهان لە لێدوانێکدا بە هەفتەنامەی ئەمەنیا ویکلی وتووە هۆکاری ناکۆکییەکانی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستوەردانی دوو وڵاتی فەڕەنسا و بەریتانیایە کە بەوتەی ناوبراو هێزی ئەمپریالیستی-ن.

چۆمسکی ئاماژەی داوە بە ناکۆکیی نێوان عەرەب و کوردەکانی عێراق و بڕوای وایە سەرچاوەی ئەم دووبەرەکییە سنووربەندیی دەستکرد و دەسکاری کردنی قەڵەمڕەوەی عێراق لەلایەن بەریتانیایە.

ناوبراو بڕواشی وایە بەریتانیا بۆ دەستگەیاندن بە سەرچاوە نەوتییەکانی باکووری عێراق کوردەکان و عەرەبەکانی لە عێراق خستە پاڵ یەکتر تاکوو دەستی تورکیا لەو سەرچاوەیە دوور بخاتەوە و خۆی کۆنترۆڵی بکات.

نوام چۆمسکی هەروەها دەڵێت ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئێستای تورکیا ئەم ستراتێژییەی بە ئامانجی نفووزی زیاتر لە ناوچەکە دەست پێکردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.