کوژران و بریندار بوونی 2 سەربازی تورکیا بەهۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه لەگەڵ پەکەکە
بەشی تورکیا- له کاتی رووبهڕووبوونهوهیێکی چه‌کداریدا سه‌ربازێکی سوپای تورکیا به‌ده‌ستی په‌که‌که کوژراوە و سه‌ربازێکی دیکه‌ش بریندار بووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه ئه‌منییه‌کان، بڵاویان کردەوە له میانی ئۆپه‌راسیۆنێکی فه‌رمانده‌یی هێزه‌کانی جه‌ندرمه له‌دژی په‌که‌که له ناوچه شاخاوییه‌کانی شارۆچکه‌ی بازید سه‌ر به پارێزگای ئاگری له کوردستانی تورکیا، رووبهڕووبوونهوهیێک روویداوە و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێک کوژرا و سه‌ربازێکی دیکه‌ش برینداربوو.
ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا، ده‌ستیکردووه به ئۆپه‌راسیۆنی زستانه له دژی حه‌شارگه و جموجووڵه‌کانی په‌که‌که له به‌شێکی شاره‌کانی کوردستانی تورکیا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران