خبر 2020-10-11 10:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا پێشوازی لە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شنگال دەکات

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند پێشوازی لەو رێککەوتنەی نێوان حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە لەسەر شەنگال کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیێکدا ڕایدەگەیێنت: "هیوادارە کە رێککەوتنەکە رەوشێکی گونجاو دروست بکات بۆ گەڕانەوەی دڵخوازانەی ئاوارەکان بۆ شنگال کە بەهۆی داعشەوە ئاوارە بووبوون".

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دەبێت بەرژەوەندییەکانی شنگال و بەتایبەت قوربانییەکانی جینۆسایدی شنگال کاری سەرەکیی هەر پلانێک بن بۆ ئارامی و ئاسایشی شارەکە.

رۆژی هەینی 2020/10/09 شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کۆبوونەوەدابوون بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.