خبر
2022-01-18 09:33
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
مه‌سروور بارزانی هێرشه‌کەی سەر ئه‌بووزه‌بی سه‌رکۆنه ده‌کات
بەشی جیهان- سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان هێرشه‌که‌ی سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌بووزه‌بیی له وڵاتی ئیماڕات سه‌رکۆنه ده‌کات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له توویتێکدا ڕایگه‌یاند: "به توندی سه‌رکۆنه‌ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه چه‌په‌ڵه ده‌که‌م که شاری ئه‌بووزه‌بیی کرده ئامانج. ئه‌م ڕووداوه مه‌ترسیداره به‌شێکه له شێوازه‌کانی دروست کردنی نائارامی له ناوچه‌که‌دا".
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "دوعای زوو چاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌کان و هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی له قوربانییانیش ده‌که‌م".
سه‌رۆکی حکوومه‌ت جه‌ختیی کرده‌وه که "هه‌رێمی کوردستان وه‌ک هه‌میشه له‌ته‌ک حکوومه‌ت و گه‌لی ئیماڕات ده‌وه‌ستێ".
بۆچوونی بەکارهێنەران