خبر
2022-01-18 08:26
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
پارتی دیموکراتی کوردستان بەبێ یەکێتى ناچێتە قۆناغى دیکەی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، نایانەوێت بەبێ یەکێتى بچنە قۆناغى دیکە و بریاردان لەسەر کشانەوەى کاندیدەکەیان بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار وەستاوەتە سەر دانوستانەکان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤیان دەخیل لە لێدوانێکى تەلەفزیۆنیدا بە کەناڵى رووداوی وت: "پارتى نابێتە هۆى لێکترازانى ناو ماڵى شیعە، ڤیتۆمان لەسەر کەس نییە، بەڵام لەگەڵ کەسێک نابین کە دژى پێشمەرگە و هەرێم بێت".
ناوبراو وتیشى "یەکێتى هاوبەشى ئێمەیە، نامانەوێت بەبێ یەکێتى بچینە هیچ قۆناغێکى دیکە، هەر بڕیارێک بۆ کشانەوە یان نەکشانەوەى کاندیدەکەمان بۆ سەرۆک کۆمار دەوەستێتە سەر دانووستانەکان".
بۆچوونی بەکارهێنەران