خبر
2022-01-18 09:51
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
هێرشەکەی سەر ئەبووزەبی پێشێلکارییێکی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەکانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان هێرشەکانی سەر ئەبووزەبیی لە وڵاتی ئیماڕات سەرکۆنە کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕۆژی دووشەممە لە توویتێکدا نووسیویەتی: "ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆرستییە دەکەین کە ئەمڕۆ شوێنە مەدەنییەکانی لە ئەبووزەبی پایتەختی ئیماڕات کردە ئامانج".
هەروەها نووسیویەتی: "ئەم هێرشە تیرۆرستییە پێشێلکارییێکی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و مەترسییەکی جددیە و هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دەکات".
نێچیرڤان بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکات و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران