خبر
2026-08-23 09:04
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
مەحموود ئەلعەلیش وەکوو بەڕێوەبەری ئیدارەی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە دەستنیشان کرا
مەحموود ئەلعەلیش لە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی دامەزراوە ئەمنییەکانی پارێزگای حەسەکەدا، وەک بەڕێوەبەری ئیدارەی ئاسایشی ناوخۆی شارۆچکە و شاری حەسەکە دیاری کرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود ئەلعەلیش کە خەڵکی پارێزگای دەرعایە، پێشتر لە ساڵی ۲۰۲۵دا وەک بەڕێوەبەری ئیدارەی ئاسایشی ناوخۆی شاری حەما دەستنیشان کرابوو.
ئەلعەلیش ڕۆژی شەممە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی کاتیی سوریا، لە پۆستەکەی لە حەماوە گوازراوەتەوە و بەرپرسیارەتیی بەڕێوەبردنی ئیدارەی ئاسایشی ناوخۆی شاری حەسەکەی گرتووەتە ئەستۆ.
ئەم دیاریکردنە لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانکاری و ئاڵوگۆڕە ئیدارییانەدا ئەنجام دراوە کە لە ژمارەیەک لە دامەزراوەکانی پارێزگای حەسەکەدا لە جێبەجێکردندان.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران