هەسەدە ڕاپۆرتی ئۆرشەلیم پۆست سەبارەت بە کەمبوونەوەی یارمەتیەکانی ئەمریکا، ڕەت دەکاتەوە
فەرهاد شامی، وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست، لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، دەڵێت: ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە فەرماندەی گشتیی هەسەدە باسی لە کەمبوونەوەی هاوکارییەکانی ئەمریکا کردووە ئێمە دەمانەوێت ڕوونی بکەینەوە کە ئەمە نادروستە. فەرماندەی گشتی ئاماژەی بەوە نەکردووە کە هاوکارییەکانی ئێستا کەمبوونەتەوە، بەڵکوو ڕایگەیاندووە: بەشێوەیەکی کاتی کەمکراونەتەوە و ئێستا گەڕاوەتەوە ئاستی ئاسایی.
هەروەها باسی لەوەشکردووە: ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) وەک پێشوو بەردەوامە لە پشتیوانی دارایی و مرۆیی بۆ کەمپی هۆڵ.
فەرماندەیەکی باڵای هەسەدە: هیچ هێزێکی تورکیا نەهاتۆتەناو خاکی کوردستانی سووریا
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی چوونەناوەوەی هێزەکانی تورکیا، ئەبو عومەر ئیدلیبی فەرماندەی هێزەکانی باکووری دیموکرات لە هێزەکانی سووریای دیموکرات هاتنی هێزەکانی تورکیا بۆناو کوردستانی سووریا ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت تاوەکوو ئەم ساتە، هیچ پێشهاتێکی مەیدانیی مەترسیدار نییە". نە هاتنەناوەوەی راستەوخۆی هێزەکانی تورکیا بۆ منبج و نە هێزی پشتیوانیی نائاسایی لە دێرەزوور یان سەرێکانی".
ئەم قسانە لە کاتێکدایە، چەند سەرچاوەیەک بڵاویانکردەوە، حکوومەتی سووریا دەستی بە ناردنی هێزی پشتیوانیی سەربازیی نوێ بۆ سنووری دێرەزوور کردووە و سوپای تورکیاش هێزی بۆ عەفرین، سەرێ کانی و منبج ناردووە.

نظر شما