خبر 2022-09-06 03:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگای فیدراڵی كورسییەکی یەكێتیی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق کەم دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدراڵی بڕیاری دا کورسیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق کەم بکاتەوە و بیداتەوە بە پارتی دیموکرات.

کوردپرێس:

بەپێی بڕیاری دادگا؛ "بە ئەندامبوونی هەرێم كەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی نادروستە و كورسییەكەی دەبێت بگەڕێنێتەوە بۆ سكاڵاكار كە كاندیدێكی پارتییە لە سنووری هەولێر."

بەپێی ئەو زانیارییەی دەست ئێن ئاڕ تی کەوتووە، پێدەچێت ئەو کورسییەی سەرۆکى فراکسیۆنى بدرێت بە لەیلا ئەکرەم، کاندیدى پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەى سێى پارێزگاى هەولێر، کە هەشت هەزار و ٥١٧ دەنگی بەدەستهێناوە.

بەهۆی ئەو بڕیارەی دادگاوە، ژمارەی کورسییەکانی یەکێتی کەمدەبێتەوە بۆ ١٧ کورسی و کورسییەکانی پارتیش دەبیتە ٣٢ کورسی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.