میدیاکانی سەر بە یەکێتی:
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سەد کۆبوونەوەدا کەسایەتی و سەرکردە عێراقییەکان کۆ دەکاتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیاکانی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڵاویان کردەوە بافڵ سەرۆکی یەکێتی لە سەد کۆبوونەوەدا کەسایەتی و سەرکردە عێراقییەکانی کۆ کردۆتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی «ناس نیوز» بڵاوی کردەوە زۆربەی کۆبوونەوەکان لە کۆشکی بەغدا بەڕێوەچوون، کە ماڵی جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری کۆچکردووی عێراق لە خۆدەگرێت و لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی لەوان نووری مالیکی و هادی عامری و قەیس خەزعەلی و عەمار حەکیم و نوێنەری لایەنە سەرەکییەکانیش بەڕێوە چووە.
ئهم ڕاپۆرته لە حاڵێکدایە که پهیوهندیی یهکێتی نیشتمانیی کوردستان لهگهڵ ڕهوتی سهدر لهم ماوهیهدا تهنها بە پهیوهندی تهلهفۆنییەوە سنووردار کراوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران