خبر 2022-09-04 16:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
ئەندامێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان:

ڕادەست نەکردنەوەی داهاتی نەوت بە بەغدا لەلایەن هەولێرەوە لێکەوتەی خراپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێم دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕایدەگەیەنێت مکووڕ بوونی حکوومەتی هەرێم لەسەر ڕادەست نەکردنەوەی داهاتی نەوت بە بەغدا لێکەوتەی خراپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێم دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕیبوار محەمەد ئەمین، لە گفتوگۆ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "المعلومە" ڕایگەیاند، لەباری یاساییەوە، حکوومەتی فیدراڵی عێراق کارتی گوشاری بەدەستەوەیە کە ڕێگەی پێدەدات هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕابگرێت.

ناوبراو دەشڵێت: سەرسەختیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر رادەستنەکردنی داهاتی نەوت بە حکوومەتی فیدراڵی عێراق لێکەوتەی جددی بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دەبێت.

ئەمین ئەوەشی خستەڕوو: پێویستە لایەنە دەسەڵاتدارەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان دۆسیەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە دروستی بەڕێوەببەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.