هەواڵی مردنى فوئاد مەعسوم رەت کرایەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پێشووی عێراق هەواڵی مردنی ناوبراو رەت دەکاتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی چەند میدیا و تۆڕێکى کۆمەڵایەتی عێراقی بڵاویانکردەوە کە ئێوارەى ئەمڕۆ هەینی فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بەهۆی نەخۆشییەوە گیانى لەدەست داوە.
ماڵپەڕەکەی ناوبراو ئاماژەى بەوە کرد، تەندروستى فوئاد مەعسوم زۆر باشە و بەهیچ شێوەیەک ئەو دەنگۆیانەى باس لە مردنى دەکەن راست نییە.
بۆچوونی بەکارهێنەران