وه‌زیری به‌رگریی عێراق:
به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ریه‌کانی په‌که‌که لیوایه‌ک پێکده‌هێندرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری به‌رگریی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لیوایه‌کی نوێی پاسەوانی لە سنووره‌کانی تورکیا و عێراق به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ریه‌کانی په‌که‌که پێکده‌هێندرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جومعه عیناد له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی رایگه‌یاندووە: باره‌گای ئەو لیوایە له هه‌ولێره و نزیکه‌ی 72 ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە، ئامانجیش له ته‌رخان کردنی ئه‌و پاره‌یه دامه‌زراندنی لیوایەکی سه‌ربازیی پاسەوانیی نوێیە کە له سنووره‌کانی تورکیا و هەرێمی کوردستانی عێراق جێگیر ده‌کرێت.
ناوبراو زیاتر وتی: چه‌ندین ئۆتۆمبێل و که‌ره‌سته و پێداویستی سه‌ربازیش بۆ لیواکە دابین کراوه ئەوەش بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ریه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستانە لە ناوچەکە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران