خبر 2022-08-20 08:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆمبێک لە ناوەندی شاری قامیشلۆ تەقیەوە

بەشی سووریا- لە ناوەندی شاری قامیشلۆی کوردستانی سووریا بۆمبێکی چێنراو لە ژێر ئۆتۆمبیلێکدا تەقیەوە، بەڵام زیانی گیانیی نەبووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە خۆجێیەکان شەوی ڕابردوو بڵاویان کردەوە کە بۆمبێکی چێنراو لە ژێر تەکسی گواستنەوەی گشتی لە گەڕەکی (الوسطه) لە نزیک پارکی ئەلکەندی لە شاری قامیشلۆی کوردستانی سووریا تەقیوەتەوە.

ئه‌م سه‌رچاوانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن: ئەم ته‌قینه‌وه‌یه‌ هیچ زیانێكی گیانیی بەدواوە نه‌بووه‌، به‌ڵام زیانی مادیی لێکەوتۆتەوە.

لەلایەکی دیکەوە هەندێک سەرچاوە بڵاویان کردەوە، ماتۆڕسوارێک نارنجۆکێکی دەستی فڕێداوەتە سەر ئۆتۆمبێلێک کە لە ئەم شەقامە وەستابوو.

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکان (ئاسایش) هیچ کاردانەوەیەکیان بۆ ئەم ڕووداوە نەبووە، کە ئایا ئە تەقینەوەیە هەوڵێکی تیرۆریستی بووە یان تاوانێک بووە کە بە هۆکاری شەخسی ئەنجام دراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.