بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا:
لە هێرشێکی تورکیا بۆسەر قوتابخانەیەک 4 منداڵ گیانیان لەدەست دا
بەشی سووریا- فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانى تورکیا بۆردوومانى قوتابخانەیەکى منداڵان لە کوردستانی سووریایان کرد کە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانى دەوڵەتى تورکیا بۆردوومانى قوتابخانەیەکى منداڵانیان لە سەر رێگای تەلتەمەر و حەسەکە کردووە و بەهۆیەوە 4 خوێندکاری منداڵ کوژران و ١١ منداڵیش بریندار بوون.
تائێستا تەمەنى منداڵەکان دیاری نەکراوە و بریندارەکان لە ئێستادا چارەسەریان بۆ دەکرێت.
سوپای تورکیا بەردەوام شارو گوندەکانى کوردستانی سووریا بۆردوومان دەکات و ئەمە جاری چەندەمینە کە ناوەندی شارەکان و قوتابخانە و نەخۆشخانە و شوێنە گشتییەکان دەکاتە ئامانج.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران