خبر
2021-10-20 15:49
کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک
★
—
(0)
تەقینەوەی پاسێک لە دیمەشق کوژرانی 14 سەربازی سووریی لێکەوتەوە
بەشی سووریا- تەقینەوەیەکی بەهێز لەناو پاسێکدا لە دیمەشقی پایتەختی سووریا رویداوە و بەهۆیەوە 14 کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەش کردوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لەناو پاسێکی سەربازیدا لە دیمەشق روویدا و بەهۆیەوە 14 کەس کوژران کە زۆرینەیان سەرباز بوون، هەروەها 3 کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژە بەوەش کراوە، تەقینەوەکە لەرێگەی دوو بۆمبی چێنراوەوە ئەنجام دراوە و یەکەی ئەندازیاری هێزە سەربازییەکانیش بۆمبێکی دیکەی چێنراوی پووچەڵ کردوەتەوە.
تەقینەوەکەی ئەمڕۆی دیمەشق بە یەکێک لە خوێناویترین رووداوەکان دادەنرێت لە مارچی 2017ەوە و تا ئێستا کەس بەرپرسیارێتیی لە ئەستۆ نەگرتووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران