خبر 2021-10-11 08:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

74 سکاڵا لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقدا تۆمار کرا

بەی عێراق و هەرێمی کوردستان- کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد، "16 سکاڵا لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و 58 سکاڵا لە پرۆسەی دەنگدانی گشتیدا تۆمارکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو سکاڵایانەشی کە لە هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکان تۆمارکراون بریتین لە دهۆک 7 سکاڵا، هەولێر 6 سکاڵا، سلێمانی 11 سکاڵا، سەلاحەدین 3 سکاڵا و دیالە 4 سکاڵا، بەڵام هیچ سکاڵایەک لە پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا تۆمار نەکراوە.

پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە 8ی ئۆکتۆبەر و پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق لە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 بەڕێوەچوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.