وەزیری تەندروستیی تورکیا:
ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە تورکیا 10هەزار کەسی تێپەڕاند
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 77 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا دوایین ئامارەکانی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 2 هەزار و 305 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 368 هەزار و 513 کەس.
هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 77 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە و گەیشتە 10 هەزار و 27 کەس.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران