25 بۆمبی چێنراو لە پارێزگای کەرکووک پووچەڵ کرانەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند، 25 بۆمبی چێنراویان لە سنووری ناحیەی داقوقی سەربە پارێزگای کەرکووک پووچەڵ کردونەتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە سوپای عێراق، لە بەیاننامەیێکدا رایگەیاند پووچەڵ کردنەوەی ئەو بۆمبانە دوای ئەوە بووە کە شارەزایانی نەهێشتنی تەقینەوەکان لە پارێزگای کەرکوکیان لێ ئاگادارکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەش داوە کە 25 بۆمبە چێنراوەکە لە گوندی "حەشیشە"ی سەربە قەزای داقووق لە کەرکووک لەلایەن تیمێکی تایبەتەوە پووچەڵ کراونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران