خبر 2020-10-29 07:11 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پەرلەمانی عێراق دابەش کردنی بازنەکانی هەڵبژاردنی کەرکووکی پەسند کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەربەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ دواجار و دوای گفتوگۆیەکی چڕ، پێکهاتەکانی کەرکووک لەبارەی دابەش کردنی بازنەکانی هەڵبژاردنی ئەو پارێزگایە گەیشتنە رێککەوتن و لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە پەسند کرا.

کوردپرێس: کەرکووک 12 کورسی پەرلەمانی هەیە، بەپێی رێککەوتنەکە دابەش کردنەکە بەم شێوەیە:

یەکەم: رۆژهەڵاتی قەزای ناوەند

5 کورسی

4 کورسی پیاو

1 کورسی ژن

قەزای ناوەند/ ناوەند

( دوبز1-2، رەحیماوە 1-2-3، عەرەفە 1 و 2، قۆرییە ئەڵماس 2، موسەڵا 2، ئیسکان 1و 2، قادسییە 1، شۆرجە 1-2-3، حوورییە، پردێ، لەیلان)، ناوەندی دەنگدان قوتابخانەی پێشەوا 138402، قوتابخانەی ئیفتیخار 138405، قوتابخانەی زمناکۆ 138406، قوتابخانەی شێخ رەزای تاڵەبانی 138407، قوتابخانەی تۆپزاوە 138408 و 138409 قوتابخانەی ئاشتی لە ناوەندی تۆماری داقوق 1.

دووەم: قەزای ناوەند/ ناوەڕاست

4 کورسی

3 کورسی پیاو

1 کورسی ژن

قەزای ناوەند/ ناوەڕاست: (تسعین 1-2، قۆرییە، داقووق 1و2، رێگای بەغدا 1-2، واستی 1-2، قادسییە2، تازە-رەشاد1 و موسەڵا ( موسەڵا2/ 239201 قوتابخانەی موسەڵا 239203 قوتابخانەی بریادی کوڕان، 239202 قوتابخانەی نغدە)، گەڕەکی عەسکەری 1-2، خاسە، ریاز3 یایچی، گەڕەکی نوور)، قوتابخانەی شەهید لاری کوڕان 140102، قوتابخانەی ئاڵتون کۆپری کوڕان 140104 و 140108 قوتابخانەی ئەڵتون سوی کچان لە ناوەندی تۆماری ئاڵتوون کۆپری، قوتابخانەی عەرەفەی بنەڕەتی 138807 لە ناوەندی تۆماری عەرەفە 1.

سێیەم: حەویجە و ریاز

3 کورسی

2 کورسی پیاو

1 کورسی ژن

حەویجە 1-2، تازە-رەشاد 2، عەباسی، ریاز 1و2، زاپ 1-2، ( دوبز2/238505 خرابە رووت، دوبز/2 گبێبە 238506، مەلحە 238507 ، ریاز 3/ ،مەدینە مودن 339901، ریاز 3/ خەبازەی ناوەڕاست 339902).

بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان یەکلایی بوونەتەوە، بە رێککەوتنی لایەنەکانی کەرکووک، گرێکوێرەی یاسای هەڵبژاردن بەتەواوی کرایەوە و پەسندکرا، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش 6ی حوزەیرانی 2021ی وەکو وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاری کردووە، وادەیەک کە زۆربەری لایەنەکان پێیانوایە هەڵبژاردنی تێدا ناکرێت و بۆ کاتێکی دیکە دوادەخرێت، بەڵام ساڵی 2021 تێپەڕناکات.

سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.