خبر 2020-10-26 15:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سێ گیان لەدەستدان و 150 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا تۆمار کرا

بەشی سووریا- دەستەی تەندروستیی کوردستانی سووریا، تۆمارکردنی سێ حاڵەتی گیان لەدەستدان و 150 تووشبووی نوێی کۆرۆنای راگەیاند.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 26ی تشرینی یەکەمی 2020 دکتۆر جوان مستەفا، هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی رایگەیاند: ئەو سێ کەسەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، دو پیاو لە حەسەکە و کۆبانێ و ژنێکە لە مەنبج.

هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆسەر راشیگەیاند: (105) تووشبووە نوێیەکەش (81) کەس لە رەگەزی نێر و

(69) کەس لە رەگەزی مێ-ن.

هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستی گوتیشی: لە (24) سەعاتی رابردودا (15) حاڵەتی چاکبونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

ئاماری گشتی کۆرۆنا لە رۆژئاوای کوردستان:

تووشبووان: 3948

چاکبوونەوە: 687

گیان لەدەستدان:115

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.