خبر 2020-10-26 16:00 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مه‌سروور بارزانی: ئاشتی و ئاسایشی هەرێم کاری لەپێشینەمانە رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌سێك تێكی بدات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش سەرهەڵدانی گرژیی نێوان پارتی و پەکەکە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی لە تویتێکدا ڕایگەیاند ڕێگە نادەن هیچ کەسێک ئاشتی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدات.

کوردپرێس:

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند، "ئاشتی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه‌ كاری له‌ پێشینه‌مانه‌ و رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌سێك تێكی بدات".

مەسرور بارزانی لەتویتێكدا كەلەهەژماری خۆی بڵاویكردووەتەوە نوسویەتی، "ستایشی هه‌وڵ و ماندوبوونی هێزه‌كانمان ده‌كه‌م بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و تۆڕه‌ی، ویستییان كرده‌وه‌ی توندوتیژی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن".

بارزانی ئاماژەی بەوەش كردووە، "ئاشتی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه‌ ئه‌ركی له‌ پێشینه‌مانه‌ و رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌سێك تێكیبدات".

ئەو تویتەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم دوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندبوو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند هێرشێکییان پوچەڵکردووەتەوە کە کونسوڵگەری و دیپلۆماتکارانیان لە هەرێمی کوردستان کردبووە ئامانج و چەند کەسێکیش بەوهۆیەوە دەستگیرکراون.

هەروەها باس لەوەش كرابوو،ژمارەیێک هێرشی تێکدەرانەی لە هەرێمی کوردستان پووچەڵکردووەتەوە، کە بەشێکیان لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پیلانیان بۆ داڕێژراوە و، ویستوویانە کاری تێکدەرانە بکەن و چەند بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان بەئامانج بکەن".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو: "هەندێک لە پیلانداڕێژەرانی ئەم هەوڵانە، پەیوەندییان لەگەڵ خەڵکی دەرەوەی عێراق و دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا هەیە و لەلایەن ئەوانەوە ئاراستەکراون. ئەو کەس و لایەنانەی بڕیار بوو بکرێنە ئامانجی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە، ئاگادارکراونەتەوە و رێکاری پێویستیش، لەپێناو پاراستنی دیپلۆماتکاران و خاوەنکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.