خبر 2020-10-26 08:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فەرماندەیێکی هێزەکانی پێشمەرگە:

جووڵەی چەکدارانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکان بەدی دەکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیێکی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایگەیاند جووڵەی چەکدارانی داعش لە زۆر ناوچەی کوردستان بەدی دەکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەقید ھێمن ساڵح، فەرماندەی لیوای دووی پیادە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاندووە: داعش سوودی لە ناکۆکیی ھێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق بینیوە و چەند ڕۆژێکە جووڵەیان لە زۆربەی ناوچەکان زیادی کردووە، بۆ نموونە پێشتر لە پشتی کانی دۆمەڵانەوە بۆ ناوچەکانی دبس و حەویجە جووڵەیان ھەبوو، ئێستا داعش پەڕیونەتەوە ناوچەکانی دیکەی کوردستان، وەک ناوچەی شوان."

عەقید ھێمن ساڵح جەختی کردەوە: "مەترسیی داعش زۆر زیادی کردووە، بە شێوەیێک کە ھەندێ ناوچەی کوردستان کە پێشتر نە ڕێکخراوی تیرۆریستیی قاعیدە و نە داعش دەستیان پێی نەگەیشتبوو ئێستا چەکدارانی داعش لە جادەی سەرەکیی کەرکووک – ھەولێر دەپەڕنەوە بۆ ناوچەکانی کوردستان و کردەوەی تیرۆریستی بەڕێوە دەبەن، ئەوەش مەترسییێکی ئێکجار گەورەیە."

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.