خبر 2020-10-26 06:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شەڕ و پێکدادان لەنێوان پەکەکە و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ڕوویدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ژمارەیێک لە میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان پێشمەرگەکانی پارتی دیموکرات کوردستان و پەکەکە ڕوویداوە.

کوردپرێس: ئاژانسی میللەت بڵاوی کردەوە لەو شەڕەدا چەکی ئاڕ بی جی بەکارهاتووە و شەڕەکە کاتێک روویداوە هێزێکی پێشمەرگەی پارتی چوونەتە سنوورەکە و سەرقاڵی دانانی رەبیەبوون و پێکدادان روویداوە.

لەلایەکی دیکەوە بەگوێرەی زانیارییەکان شەڕ لەنێوان هێزێکی پارتی و پەکەکە لەناوچەی دینارتەی سەربەقەزای ئاکرێ روویداوە بۆچەندین جاریش فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆردوومانی پەکەکەی کردووە بەڵام دوای بۆردوومان کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان لەلایەن فرۆکەکانەوە شەڕ و رووبەرووبوونەوە لەنێوان هێزەکەی پارتی و پەکەکە رووی داوە.

هەروەها تۆڕی هەواڵی سلێمانی بڵاوی کردەوە شەڕ لە نێوان هێزێکی پێشمەرگە (هێزی رۆژ) و گەریلاکانی پەکەکە لە ناحیەی دینارتەی سەربە قەزای ئاکرێ ڕوویداوە و تا ئێستاش زەرەر و زیانەکانی نەزانراوە .

لایخۆیەوە ئاژانسی هەواڵی رۆژ نیوز نزیک لە پەکەکە بڵاویکردۆتەوە "پارتی هێزێکی تایبەتی بەناوی گوڵان کە ڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانی مەسروور بارزانی دایە، لەگەڵ چەکی قورس ڕەوانەی ناوچەی گارە کردووە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.