خبر 2020-10-26 08:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئوسامە نوجەیفی دەبێتە سەرۆکی کوتلە نوێیە سوننەکەی پەرلەمانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای راگەیاندنی پێکهێنانی کوتلەیێکی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق دەبێتە سەرۆکی کوتلەکە.

کوردپرێس: کوتلە نوێیەکە ئێوارەی رۆژی هەینی 24-10-2020 لە کۆبوونەوەی 35 پەرلەمانتاری سەربەخۆ و بەرەی ئینقاز و گەشەپێدان، جەماهیر، پرۆژەی عەرەبی، حزبی ئیسلامی و کوتلەی عێراقی پێک هات.

ئوسامە نووجەیفی، جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق (2010- 2014) کراوەتە سەرۆکی بەرە نوێیەکە.

هەموو ئەندامانی ئەو کوتلە نوێیە، کەبەناوی (بەرەی عێراقی) پێک هێنراوە، لە پێکهاتەی سوننە مەزهەبی عێراقین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.