وەزیری بەرگریی تورکیا:
تاقی کردنه‌وه‌ی S400 به‌و واتایه نایه‌ت که تورکیا له ناتۆ دوور ده‌که‌وێته‌وه
بەشی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگه‌یاند "هێنان، تاقی کردنه‌وه و کۆنتڕۆڵی سیسته‌میS400 به‌و واتایه نایه‌ت که تورکیا له ناتۆ دوور ده‌که‌وێته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خلوسی ئاکار، وه‌زیری به‌رگریی تورکیا به تیشک خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی که هێنان و کۆنتڕۆڵ کردن و ئاماده‌کارییه‌کانی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کی و ئاسمانی S400 به‌و شێوه‌یه‌ی پلانی بۆ داندراوه به‌رده‌وامه، گوتی: هێنان، تاقیکردنه‌وه و کۆنتڕۆڵی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کی و ئاسمانی S400 به‌و واتایه نایه‌ت که تورکیا له ناتۆ دوور ده‌که‌وێته‌وه.
سه‌باره‌ت به شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانی نێوان هێزه‌کانی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیاش، وه‌زیری به‌رگریی تورکیا گوتی: ده‌بێت لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له‌وه تێبگه‌ن ئاشتی و سه‌قامگیری یه‌کجاره‌کی ئه‌و کاته له ناوچه‌که به‌دی دێت که ئه‌رمینیا له‌و خاکه‌ی ئازه‌ربایجان بکشێته‌وه که داگیری کردووه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران