خبر 2020-10-25 10:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد) کۆ بووەوە و چەند پرسیان لەبارەی زیندانیانی داعش تاوتوێ کرد.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پێشوازی لە کەریم ئەسەد ئەحمەد خان، راوێژکاری تایبەتی و سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (UNITAD) کردووە و لە دیدارەکەدا پرۆسەی دادگایی کردنی تاوانبارانی داعش و پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان دەسەڵاتی دادوەریی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی تاوتوێ کراوە.

سەرۆکی تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد)، تیشکی خستە سەر دوایین ڕێکارە یاسایی و تەکنیكییەکانی دادگایی کردنی تاوانبارانی داعش لەسەر ئەو تاوانانەی بەرامبەر مرۆڤایەتی ئەنجامیان داوە و وتی، "ئامانج لەم دادگایی کردنە، پەند وەرگرتنە لەو تاوانانە و رێگەگرتنە لە دووبارەبوونەوەیان.

مەسروور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە، هاوکات لەگەڵ دادگایی کردنی تاوانبارانی داعش، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، هەماهەنگ و هاوکاریش بێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک، بۆ قەرەبوو کردنەوەی قوربانیانی دەستی تیرۆریستانی داعش و ئاوەدان کردنەوەی ئەو ناوچانەی، لەلایەن تیرۆریستانەوە وێران کراون، بۆ زەمینە خۆش کردن لە پێناو گەڕانەوە ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.