خبر 2020-10-24 14:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دانووستانی نێوان کوردەکانی سووریا هەڵپەسێردرا

بەشی سووریا- بە گوێرەی چەند هەواڵێک کە تا ئێستا پشتڕاست نەکراوەتەوە دانوستانی یەکگرتنی نێوان ENKS و PYNK پەک خرا.

کوردپرێس:

سەرچاوەیێکی ئاگادار لە کوردستانی سووریا کە نەیویستووە ناوەکەی بدرکێندرێت بە ئاژانسی هەواڵی باس نیوزی کوردیی وتووە دانووستانی نێوان لایەنە کوردییەکانی سووریا کە لە نێوان ئەنەکەسە و پارتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا بەردەوام بوو هەڵپەسێردرا.

بە گوێرەی نووسراوی باس نیوز، ئەو سەرچاوەیە کە بە سەرچاوەیێکی بڕواپێکراو ناوی هێنراوە دەڵێت هۆکاری پەک کەوتنی دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکان ئەوە بووە کە زەهرا بیل نوێنەری ئەمریکا وەک نێوەندگیر لە دانوستانەکان کاتی تەواو بووە و کۆتاییی بە ئەرکەکەی هێناوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە دانووستانی نێوان لایەنەکان لە قۆناغێکدایە کە بە بێ نێوەندگیری و دەورگێڕانی ئەمریکا بە هیچ شێوەیێک پێشکەوتنی نابێت و 5 تەوەری سەرەکی لە دانوستانەکاندا هەن کە پێویستی بەوەیە ئەمریکا وەک نێوەندگیر لە دانوستانەکەدا بێت. پێوەندیی نێوان پەکەکە و ئیدارەی خۆسەری باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا، گۆڕانکاری کردن لە ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی، چارەنووسی هێزەکانی پێشمەرگەی ڕۆژ، عەسکەری کردن و کاروباری مەشق پێکردن ئەو باسانەن کە لەم قۆناغەی دانوستانەکاندا باسیان لە سەر دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.