خبر 2020-10-23 15:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا و ئێران سزا دەخەنە سەر باڵوێزی لایەنی بەرانبەریان لە عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای بەسەر باڵیۆزی ئێران لە عێراق سەپاند و و ەک وەڵامێک وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند کە سزای خستۆتە سەر باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 23ی تشرینی یەکەمی 2020 وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیێکدا ئاماژەی بەوەکرد، کە سزایان بەسەر ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق سەپاندووە.

سزاکانی ئەمەریکا جگە لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق، دوو سەرکردەی باڵای حیزبوڵای لوبنانی لە خۆ گرتوە کە بریتین لە نەبیل قاوق و حەسەن بەغدادی، کە هەردووکیان ئەندامی ناوەندیی حیزبن.

لە بەرانبەردا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند سزای خستۆتە سەر باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ بڕیارەکەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.