ئەمریکا پێدانی ڤیزای به هاوڵاتیانی توركیا راگرت
بەشی تورکیا- باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە رایگه‌یاند، پێدانی ڤیزا بە هاووڵاتیانی تورکیا بەشێوەیێکی کاتی رادەگرێت، به‌هۆی بوونی زانیاری له‌باره‌ی روودانی چه‌ند هێرشێكی تیرۆریستی له توركیا.
کوردپرێس:
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە بڵاوی كرده‌وه: نوێنەرایەتیی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا لە تورکیا چەند راپۆرتێکی باوەڕپێکراوی دەستکەوتووە کە ئەوە دەردەخەن، هەوڵی کاری تیرۆرستی و رفاندنی هاووڵاتیانی ئەمریکا و کەسانی بیانی لە ئیستانبوڵ هەیە.
باسی له‌وه‌ش كردووه: نوێنەرایەتییەکانی ئەمریکا لە چەند شوێنێک ئامانجی ئەو هێرشانەن، هه‌ربۆیه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێدانی ڤیزا به هاوڵاتیانی توركیا راده‌گرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام هێشتا دیارنیه واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پێدانی به ڤیزا به هاوڵاتیانی توركیا دیارینه‌كراوه.
*لە شارپرێس وەرگیراوە
بۆچوونی بەکارهێنەران