خبر 2020-10-22 05:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشێکی داعش لە گوڵاڵە پێنج قوربانیی لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە سنووری ناحیەی گوڵاڵە داعش دەستڕێژی گوللەی لە خەڵکی سڤیل کرد و پێنج کەس کوژران و بریندار بوون.

کوردپرێس: نیهاد محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیالە، بە باسنیووز-ی راگەیاندووە: شەوی چوارشەممە تیرۆریستانی داعش لە نزیک بازگەی حەلوان لە دەروازەی ناحیەی گوڵاڵە دەستڕێژی گوللەیان لە ژمارەیێک هاووڵاتیی سڤیل کردووە و بەو هۆیەوە سێ هاووڵاتی کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوونە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دیالە گوتیشی: "بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی خانەقین کراون بۆ چارەسەر و پۆلیس ناوچەکەی گەمارۆ داوە و تیرۆریستەکانیش هەڵاتوون".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.