پێکدادان لە نێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ڕووی دا
بەشی سووریا- شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە گوندێکی ناوچەی عەین عیسا ڕوویدا.
کوردپرێس: ئاژانسی هاوار نیووز بڵاوی کردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە شەڕێکی قورس لە گوندی سەیدای سەربە ناوچەی عەین عیسا لە کوردستانی سووریا، لە نێوان شەڕڤانانی هەسەدە و چەکدارانی سەر بە تورکیا ڕویداوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، تا ئێستا شەڕ و پێکدادانەکە بەردەوامی هەیە و فڕۆکەی سیخوڕی بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە.
دوێنێش درۆنەکانی تورکیا گوندەکانی مەزرێ و دێرکا بەراڤێێ شاروچکەی دێرکی-یان بۆردوومان کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران