خبر 2020-10-13 12:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جادەی ڕەوانسەر بۆ کامێران بۆ ماوەی 15 ڕۆژ داخرا

بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری جادەوبان و گواستنەوە لە پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند میحوەری ڕەوانسەر بۆ کامێران بۆ ماوەی 15 ڕۆژ داخرا و لەو جادەیەدا کاری نۆژەن کردنەوەی جادەکە ئەنجام دەبێت.

کوردپرێس:

فەریبۆرز کەرەمی بەڕێوەبەری جادەوبان و گواستنەوە لە پارێزگای کرمانشان ڕایگەیاند بە مەبەستی نۆژەن کردنەوە و چاک کردنی جادەی ڕەوانسەر بۆ کامێران ئەو جادەیە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ داخرا.

کەرەمی ڕوونیشی کردەوە کە ئەرکی نۆژەن کردنەوەی جادەکە دەکەوێتە ئەستۆی ئیدارەی جادەوبان و گواستنەوەی پارێزگای کوردستان.

شایانی باسە جادەی ڕەوانسەر بۆ کامێران یەک لەو میحوەرانەیە کە کەمترین خۆمەتگوزاریی تێدا ئەنجام دەبێت و بیناسازی و هەبوونی گوندەکانی سەر جادەکە لەمپەرن بۆ پێدانی خزمەتگوزاریی شایستە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.