خبر 2020-10-13 12:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داخرانی قوتابخانە و شوێنە گشتییەکانی کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە درێژ کرایەوە

بەشی کوردستان- ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان بڕیاری دا داخستنی قوتابخانە و زانکۆی و پەیمانگا و شوێنە گشتییەکان بۆ ماوەی دوو هەفتەی تر درێژ بکاتەوە.

ڕۆژی سێشەمە 22ی ڕەزبەەری1399 کۆبوونەوەی ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان بەڕێوە چوو و لیژنەی سەرۆکایەتیی ئەو ژوورە بڕیاری دا قوتابخانە و شوێنە گشتییەکانی پارێزگای کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیکەش بە داخراوی بێمنێتەوە.

ئەو بڕیارەی ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کاتێکدایە کە ئاماری کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمار کردووە و گەشتۆتە ئاستی هۆشداری و مەترسی.

بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان لە لێدوانێکدا داوای لە هاووڵاتییان کرد پێبەندی ڕێنماییەکان بن و ئاگاداری باری تەندروستیی خۆیان و کۆمەڵگاش بن و هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن.

ناوبراو گوتیشی لەو ڕووەوە کە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەم ڕۆژانەی دواییدا بە شێوەیێکی بەرچاو پەرەی سەندووە ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان بڕیاری دا بە درێژکردنەوەی بڕیاری داخستنی زانکۆ و قوتابخانە و شوێنە گشتییەکان بۆ ماوەی دوو هەفتەی دیکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.