خبر 2020-10-11 14:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەستەی تەندروستیی کوردستانی سووریا: ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا گەیشتە 2 هەزار و 314 حاڵەت

بەشی سووریا- دەستەی تەندروستیی کوردستانی سووریا تۆمارکردنی 110 تووشبووی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند و بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون لە کوردستانی سووریا گەیشتە 2 هەزار و 314 حاڵەت.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 11ی تشرینی یەکەمی 2020 دکتۆر جوان مستەفا هاوسەرۆکی دەستەی تەندروستیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند: لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 110 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی ئامارەکە گەیشتە 2 هەزار و 314 حاڵەت.

هەر بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی دەستەی تەندروستیی کوردستانی سووریا تووشبووەکان 56 نێر و 54 مێن.

ڕاگەیێندراوەکە ئەوەشی زیاد کردووە: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 17 حاڵەتی چاکبوونەوە و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە کوردستانی سورویا:

تووشبووان: 2314

چاکبوونەوە: 555

گیانلەدەستدان: 77

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.