خبر 2020-10-11 07:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
سەرۆکی پەیمانگای ئەنجومەنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەمریکا:

هەڵە گەورەکەی دەسەڵاتی ترەمپ، دەسبەردان لە کوردەکانی سووریا بوو

بەشی جیهان- ڕیچارد هاوس دەڵێت حکوومەتەکەی ترەمپ بە دەسبەردان لە کوردانی سووریا تووشی هەڵەیێکی گەورە بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕیچارد هاوس سەرۆکی پەیمانگای ئەنجومەنی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئەمریکا بڕوای وایە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چیدی هاوپەیمانێک وەکوو کوردانی سووریا نادۆزێتەوە.

ناوبراو لە ئەنستیتۆ بەیرووتی وتووە: حکوومەتەکەی ترەمپ بە دەسبەردان لە کوردانی سووریا و ڕێگا خۆش کردن بۆ هێرشی تورکیا و داگیرکردنی بەشێک لە باکووری سووریا لەلایەن ئەو وڵاتەوە؛ تووشی هەڵەیێکی گەورە بوو.

ڕیچارد هاوس جەختی کردەوە کە کوردانی سووریا سەرەکیترین هاوپەیمانی ئەمەریکا بوون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەنگەژەکانی وڵاتەکەی لە سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.