پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا: سەرباری هەموو لەمپەرەکان پێویستە دانووستانی نێوان ENKS – PYNK بەردەوام بێت
بەشی سووریا- سووریا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا ئاماژەی بە دانووستانی لایەنە کوردییەکانی سووریا و زەروورەتی بەردەوام بوونی دانووستانەکان کردووە ئەگەرچی لەمپەرەکانیش کێشە بۆ دانوستانەکان دروست دەکەن.
کوردپرێس:
ئاژانسی هەواڵی Peyamakurd ڕایگەیاند پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە گرینگترین لەمپەر کە ڕێگری لە دانوستانە کوردییەکان دەکات مەسەلەی زیندانییەکان و کەسایەتییە ڕفێندراوەکان و سەربازیی ئیجباری و مەسەلەی پەروەردە و باج سەندنی قورس لە هاووڵاتییانی مەدەنی و ئاسایش و تەوەری بەرگرییە.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا نووسراوە: ئێمەش پشتگیریی خۆمان بۆ سەرکەوتنی دانووستانەکان لە ڕێگای ئەنەکەسەوە بەکار دێنین. پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا هەموو کاتێک ئامادە بووە یارمەتیی سیاسی پێشکەش بکات بۆ دەستەبەرکردنی یەکێتیی نێوان لایەنەکان.
بۆچوونی بەکارهێنەران