خبر 2020-10-07 14:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئێران بە فەرمی لەبارەی سنوورەکانیەوە ناڕەزاییی بۆ ئازەربایجان و ئەرمێنیا دەربڕیوە

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا لەبارەی نائارامییەکانی سنووری نێوان ئازەربایجان و ئەرمێنیا کە چەند گوللە هاوەنێک بەر خاکی ئێران کەوتبوو ڕایگەیاند بە فەرمی ناڕەزایییان لەو بارەیەوە دەربڕیوە و دووپات بوونەوەی ئەو مەسەلەیە قبووڵ ناکەن.

کوردپرێس:

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە گرژییەکانی ئەم دوایییەی نێوان دوو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمێنیا کرد و ڕایگەیاند ئێران بە هیچ شێوەیێک سنووربەزاندن و تێکدانی سەروەریی وڵاتەکەی قبووڵ ناکات و لەبارەی گرژییەکانی نێوان ئەرمێنیا و ئازەربایجان نامەی فەرمیی ناڕەزاییی پێشکەش بەو دوو وڵاتە کردووە.

خەتیب زادە گوتیشی کەوتنەخوارەوەی گوللە و هاوەن لە خاکی ئێران بە مانای سنووربەزاندن و تێکدانی سەروەریی خاکی ئێرانە و ئەمەش قبووڵکراو نیە و بەو مەبەستەش نامەی فەرمیمان پێشکەش بە هەردوو وڵاتی ئەرمێنیا و ئازەربایجان کردووە کە شتی وا دووپات نەبێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختیشی کردەوە کە ئێران ڕژدە لە پاراستنی خاک و گیانی هاووڵاتییانی خۆی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.