خبر 2020-10-02 11:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

واشنتن هەموو ئەو داعشانە کە ڕەگەزنامەی ئەمریکییان هەیە لە کوردانی سووریا وەرگرتۆتەوە

بەشی جیهان- وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕایگەیاند 4 هاووڵاتیی دیکەی وڵاتەکەی کە بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش لەلایەن کوردانی سووریاوە دەستگیر کرابوون وەرگیردراونەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ستارز ئەند سترایپس بڵاوی کردەوە: وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی 4 هاووڵاتیی دیکەی ئەمەریکای کە بە تۆمەتی ئەندام بوون لە ڕیزەکانی داعشدا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا دەستگیر کراون وەرگرتووە و ئێستا ئەمریکا هەموو داعشەکانی کە ڕەگەزنانەی ئەمریکییان هەیە لە کوردەکان وەرگرتۆتەوە.

وەزارەتی داد لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاندووە ئەمریکا 25 هاووڵاتیی خۆی کە لە عێراق و سووریا بە تۆمەتی ئەندامێتی داعش دەستگیر کراون وەرگرتۆتەوە و 10 کەسیان منداڵن.

سێ هاووڵاتیی دیکەی ئەمریکی کە لە ڕیزەکانی داعشدان هێشتا لە عێراق و سووریان بەڵام دیار نییە کە لەلایەن هێزە کوردەکانەوە دەستگیر کرابن.

ئەمریکا داوای لە وڵاتانی ئەورووپی کردووە دەستگیرکراوانی داعش لە هێزە کوردەکانی سووریا وەربگرنەوە و هێزە کوردەکانی سووریاش چەندین جار ڕایانگەیاندووە ڕاگرتنی نزیکەی 10000 چەکداری داعش و 70000 لە ئەندامانی بنەماڵەکانیان لە توانایاندا نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.