ژمارەی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە 26 هەزار و 567 کەس
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 187 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 26 هەزار و 567 حاڵەت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی 11ی ڕەزبەری 1399 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 464 هەزار و 596 حاڵەت.
هەر بە وتەی سادات لاری لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 187 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 26 هەزار و 567 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 385 هەزار و 264 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران