خبر 2020-10-02 09:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جارێکی دیکە تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراقدا راگرت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستەی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق رایگەیاند: هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە، کە تورکیا بڕیاری داوە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراقدا رابگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس: دەستەی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق هۆکاری ئەو بڕیارەی تورکیای بۆ رێکارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لەو وڵاتەدا گەڕاندووەتەوە و دەڵێت: فڕۆکەوانی شارستانی تورکیا لەوە ئاگاداری کردوونەتەوە.

دەستەی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق دەشڵێت: لە ئێستادا تەنیا گەڕانەوەی هاوڵاتیانی عێراق لە تورکیاوە بۆ بەغداد رێگایان پێدەدرێت و لە گفتوگۆی دپلۆماتیش لەگەڵ ئەنقەرەدا بۆ کارئاسانی زیاتری هاوڵاتیان بەردەوام دەبن.

سەرچاوە: NRT

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.