وتەبێژی هەسەدە: هێزێکی هاوپەیمانان لە حەسەکە بڵاوەیان پێکرا
بەشی سووریا- وته‌بێژی فه‌رمی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له چه‌ند ناوچه‌یێكی حه‌سه‌كه و دێره‌زوور بڵاو كراونه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كینۆ گابریێل وته‌بێژی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه، قامیشلۆ، دێرک و دێره‌زوور بڵاوكراونه‌وه ئه‌مه‌ش بۆ درێژه‌دان به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شانه‌كانی داعش و دابین كردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌و ناوچانه.
ناوبراو وتیشی، ئامانجێكی تری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه پاراستنی بیره نه‌وتی و كێڵگه گازیه‌كانه له ده‌ڤه‌ره‌كه.
له‌وباره‌وه‌ی كینۆ گابریێل ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه روسیا و ئه‌مریكا وه‌ک دوو ده‌وڵه‌تی گهرهنتیكاری ئاگربه‌ست له باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا هێزه‌كانیان جێگیر ده‌كه‌ن و به‌وه‌ش كارده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگای نێوده‌وڵه‌تی ئێم فۆڕ به رووی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیدا به‌رده‌وام كراوه بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران