خبر 2019-11-27 19:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەدنان کەریم، ئەلبوومە نوێیەکەی بە ناوی

بەشی فەرهەنگ و هونەر- هونەرمەندی کورد عەدنان کەریم ئەلبوومێکی نوێی مۆسیقای بە ناوی "شەوبا" لە شاری هەولێر بڵاو کردەوە.

کوردپرێس:

"شەوبا" لە سێ تراک پێکهاتووە و تەواوی گۆرانییەکانی پشتی بە هۆنراوەکانی شاعیری ناوداری کورد، هێمن موکریانی بەستووە و لە پراگی پایتەختی چیک لە لایەن گروپی سیمفونیکی نیشتمانی چیک کاری میوزیکی بۆ کراوە.

لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24، عەدنان کەریم رایگەیاند: "سەرجەم ئاوازی گۆرانییەکانی خۆم دامناون و کارزان مەحمود میوزیکی بۆ داناوە. ئەم بەرهەمە پێش سێ ساڵ تەواوکراوە، بەڵام بەهۆی دۆخی ئەو کاتی کوردستان، بڵاومنەکردەوە".

ڕاشیگەیاند: "ناوی سێ تراکی ئەلبوومەکە، "عیشقی ئازادی"، "گریانی نیوەشەو" و "گۆمی خوێن" و هەر سێ تراکەکە 45 خولەکە".

ئاشکراشی کرد، بەهۆی ئەو جوانیی و خزمەتەی پێشکەشی کردووە، ئەلبوومە نوێیەکەی پێشکەش بە هێمن موکریانی دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.