دوای سووتاندنی کونسڵخانەی ئێران
قەدەغەی ھاتووچۆ لە نەجەف ڕاگەیەندرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای سوتاندنی کونسڵخانەی ئێران لە نەجەف، قەدەغەی هاتووچۆ لەو شارە ڕاگەیەنرا و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش سەرکۆنەی ڕووداوەکە دەكات.
کوردپرێس:
دوای ئەوەی شەوی رابردوو ژمارەیێک کەسی نەناسراوە بەناوی خۆپیشاندەرانی شاری نەجەف کونسڵخانەی ئێران-یان سووتاند، قەدەغەی هاتووچۆ لەو شارە راگەیەنرا و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش لە راگەیەنراوێکدا سەرکۆنەی ڕووداوەکەی کرد و تیایدا هاتووە "ئەوانەی ئەم کارەیان کردووە، دەیانەوێت زیان بە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان عێراق و ئێران بگەیەنن".
هاوکات خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە چەندین شاری دیکەی ناوەڕاست و باشووری عێراق بەردەوامە و چەندین رێگەی سەرەکی و دەوامی قوتابخانە و فەرمانگەکان داخراون و لە هەریەک لە پارێزگاکانی دیوانیە، زیقار و نەجەف کراوەتە پشووی فەرمی.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران